AP ١٤٠١ جۆزەردان ٢٥ ٠٩:٥٨

لە بەغدا بە ڕێوەچوو؛

دیداری سەید عەمار حەکیم لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە عێراق

دیداری سەید عەمار حەکیم لەگەڵ باڵوێزی ئێران لە عێراق

ڕێبەری ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی عێراق لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی ئێران داوای هاوکاری ناوەندە دینی و حکومەییەکان بۆ ئاسانکاری سەفەر بۆ شوێنە زیارەتییەکانی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەمار حەکیم ڕێبەری ڕەوتی حیکمە لە بەغدا میوانداری محەمەد کازم ئال سادق ، باڵوێزی ئێران لە عێراق بوو.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوو لایەنەکە لە ئەو دیدارەدا دوایین گۆڕاناکارییەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و ڕێگاکانی گەشەی پێوەندی دوو لایەنەی نیوان تاران و بەغدایان تاوتوێ کرد.

حەکیم لە ئەو دیدارەدا جەختی کرد سەقامگیری عێراق لە بەرژەوەندی ناوچەکەیە و ئەوەش پێویستی بە کۆنترۆڵ لەلایەن هەمووانەوەیە و ئەبێ یەکسانی وەکوو بنەمایەکی بنەڕەتی سەقامگیری بێتە دی.

ناوبراو لە کۆتاییدا داوای هاوکاری لە نێوان ناوەندە دینی و حکومییەکان بۆ ئاسانکاری بەشدری زیارەتکارانی وڵاتانی جیاوازی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی عاشوورا و ئەربەعینی کرد.

News ID 42410

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha